دانلود مقاله، تحقیق دانشجویی و دانش آموزی و تجربیات معلمان

از هر عنوان و موضوعی، مقالات خود را از ما بخواهید

دانلود مقاله، تحقیق دانشجویی و دانش آموزی و تجربیات معلمان

از هر عنوان و موضوعی، مقالات خود را از ما بخواهید

- دانلود مقاله
- تحقیق دانشجویی و دانش آموزی
- تجربیات معلمان
- سفارش مقاله و پایان نامه
- تصحیح و ویرایش مقالات و پایان نامه به فرمت خواسته شده
- تنظیم گزارش کارآموزی پذیرفته می شود.

تلفن تماس: 09187832846

پیوندها

-        چەمی زریزێن، ئەم چەمە شاری بانە ئەکات بە دوو بەشی باکوور و باشوور

بیجار:

-        قەڵای قەمچوقە

-        پردی سەڵواتاوا

-        یاسووکەند و ئیمامزا عەقیل

-        مزگت خەسراوای گەڕووس

-        تەپەی قەواسوور

-        ئووچە گونبەد

-        دنگز قەڵا

-        تەپەی سەراو گورگین

-        چاڵ تەپە

-        بورجی خشتی ئەشقون بابا

-        زیارەتگای هەمزەی رۆ

-        زیارەتگای ساحیبەخاتوون

-        حەمامی یاسووکەند

دیوانده ره:

-        ئەشکەوتی کەرەفتوو کە لە ٧٥ کیلۆمەتری دیواندەرە و لە نێوان ئەم شارە و شاری سەقز ھەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش. ئەم ئەشکەوتە لە چوار نھۆم پێک ھاتووە و ھەر کام لە نھۆمەکان ھەژمارێک ژوور و ڕێڕەوی ھەیە.

-        حەمامی کۆنی پەنجەی خواروو.

-        قەڵاکۆنی دێی ئاغەجەری کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش.

-        عەمارەتی سەلار سەعید لە دێی وەزیر کە مێژووەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.

سنه:

عیماره‌تی سالار سه‌عید(مووزەی سنە)

ئەم عیماره‌ته‌ لە شەقامی شاپوور( ئیمامی ئێستا)، کۆڵانی حەبیبیدا ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە لە بەشی دەرەوەی عیمارەتی مەلا لوتفوڵا شەیخول ئیسلام(کە ئەمڕۆ بە ماڵی سالار سەعید بەناوبانگە) ھەڵدراوە و تێیدا شتومەک و ئاسەواری مێژوویی پیشان دەدرێت.

ئورووسییەکانی مووزەی سنە بەرھەمی دەستی ھونەرمەندانی سنەییە کە بە یەکێک لە ناوازەترین بەرھەمەکانی ھونەری ئورووسی دێتە ئەژمار. عیمارەتی سالار سەعید شوێنەواری سەردەمی قاجارە.

سەیرانگای ئاویەر

ئەم پارکە لە ڕۆژاوای شاری سنە و لە بناری کێوی ئاویەردا ھەڵکەوتووە، بەرزاییەکانی ئەم پارکە دیمەنێکی جوان و دڵڕفێن لە شار دەخاتە بەرچاو. ئەم پارکە چەندین باخ و کانی خۆشی تێدایە؛ باخی ئەمیرییە گەورەترین باخی بناری ئاویەرە کە لەخۆگری گەورەترین سینەمای کراوەی ئێرانە.

سەیرانگای ئاویەر لە مێژەوە شوێنی حەسانەوە و سەیرانی گەشتیارانە.

بازاڕی سنە (گوزەر)

ئەم بازاڕە لەملاولای شەقامی سیرووسدایه‌ و لە ساڵی ١٠٤٦ک.م و لەگەڵ بوونی سنه‌ بە پایتەختی ئەردەڵانییەکان دروست کراوە. پلانی بازاڕی سنە بە شێوەی چوارگۆشێکی درێژۆکەیە کە شەقامی سیرووس بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێ و بە دوو بەشی باکووری و باشووری دابەشی دەکا؛ بەشی باکووری بە ناوی بازاڕی سەنەندژی و بەشی باشووری بە ناوی بازاڕی ئاسف دەناسرێت. ئه‌م بازاڕه‌ به‌ شێوه‌ی بازاری نه‌قشی جیهانی ئیسفه‌هان دروست کراوه‌.

ئەمڕۆکە بازاڕی تازە و سەردەمییانەی زۆر دروست کراوە، بەڵام گوزەر ھێشتا برەوی ئابووری جارانی ماوە.

عیمارەتی ئاسف( یانەی کورد)

یانەی کورد ، مووزەی خەڵکناسی ناوچەکانی کوردستانە کە لە شەقامی شاپووردا ھەڵکەوتووە. ئەم مووزەیە لە نێو عیمارەتی ئاسفدا ھەڵدراوە کە بە گەورەترین عیمارەتی ئەعیانی شار دێتە ژمار. ئەم عیمارەتە ھەڵگری بایەخێکی زۆری نژیارڤانی لە بوارەکانی خشتکاری، گەچبڕی و ئورووسی سازییە و حەمامەکەی بە جوانترین حەمامی شار دەناسرێت. کردنەوەی یەکەمی ئەم عیمارەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوی و لە سەردەمی قاجار و پەھلەویدا تەواو کراوە.

ئەم مووزەیە لەخۆگری بەشی جۆراوجۆرە، وەک: بەشی ژیانی لادێ، ژیانی شاری، تەونگەری، نازک کاری، دیوەخان، پۆشاک، ناوداران، خشڵ و زەنباەر، قوتابخانە، ڕاو، پیشە سازی دەستی، کشتوکاڵ و ... .

مزگت جامیعە

ئەم مزگەوتە دەکەوێتە بەر گەڕەکی قەڵاچوارلانی شاری سنە، بەڵگەکان دەریدەخەن کە ھی سەردەمی قاجار و بە ئەمری ئەمانەڵا خان، والی کوردستان لە ساڵی ١٢٢٨ک.م. دروست کراوە.

ئەم مزگەوتە لەخۆگری دوو ھەیوان، حەوشەیەکی ناوەندی کە ١٢حوجرەی فەقێی لە دەوردا دروست کراوە، شەبستانێکی گەورە بە ٢٤ کۆڵەکە و ٣٦ گومەز کە ڕووکاری کۆڵەکە و ئەسپەرەکان بە ئایاتی قورئان ڕازاوەتەوە. دیوارەکانی مزگەوتی جامیعەی سنە بە کاشی حەوت ڕەنگ نەخشێنراوە و لە پادیورییەکاندا بەردی مەڕمەڕ بە کار ھاتووە.

عیمارەتی موشیر دیوان

ئەم عیمارەتە کەوتۆتە سەر شەقامی فەرەح( شوھەدای ئێستا) بریتییە لە حەوت حەوشەی پێکەوە لکاو و حەمامێکی تایبەتی، لە ھەموو حەوشەکاندا پلوورە ئاوی زۆر جوان ھەیە، ئەم عیمارەتە لە سەر دەستی میرزا یوسفی موشیر دیوان لە سەردەمی قاجاردا دروست کراوە. جوانترین ھەیوان بە شێوی کڵاوفەرەنگی لە شاری سنە لەم عیمارەتەدایە.

ئەم عیمارەتەش بە ئورووسی جوان، خشت ڕازێنی و گەچبڕی ڕازاوەتەوە.

حەمامی خان

ئەم حەمامە کەوتووەتە باکووری بازاڕی کۆنی شاری سنەوە، ئاھەکبڕی و نەخش و نیگاری سەر دیوارەکانی لە چەشنی خۆیادا ناوازە و نایابە. لە ساڵی ١٢٢٠ ک.م و بە ئەمری ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان دروست کراوە. جوانترین حەمامی شارە و بەم زووانه‌ دەبێتە مووزە.

ھاجەرە خاتوون

ئیمامزادە ھاجەرە خاتوون لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی و لە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی شاری سنەدا ھەڵکەوتووە. بە گوێرەی ڕەوایات ئەم ئیمامزادەیە خوشکی ئیمام ڕەزا یە کە لە سەفەری خۆراساندا لە کوردستان کۆچی دوایی ده‌کا و لەم شوێنەدا ئەسپەردە ده‌کرێت. لە پەنا ئەم ئیمامزاەیە چەند گۆڕی مەشایخ و گەورەی شاری سنە بەدی دەکرێت.

ئیمامزادە پیر عومەر

ئەم ئیمامزادەیە کەوتۆتە لای باشووری شەقامی شاپوور( ئیمامی ئێستا) و مێژووی دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٠٤٦ ک.م . ئیمامزادە پیرعومەر بە کوڕی خودی حەزرەتی عەلی دەزانن. ئەم قسنە بە ئورووسی و گەچبڕی زۆر جوان ڕازاوەتەوە. بە ھۆی کۆنییەوە لە ساڵی ١٣٧٢ک.ھنۆژەن کراوەتەوە.

ئیمامزادە پیر موحەممەد

ئەم بارەگایە لە مەیدانی نەبوەتی سنە، لە سەر گردێ کە گۆڕستانی کۆنی شاری سنەی لێیه‌، ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە شوێنی نێژرانی ئیمامزادە موحەممەدی کوڕی یەحیا، بەناوبانگ بە پیر موحەممەدە.

عیمارەتی خەسراوا

ئەم عیمارەتە لە شەقامی خەسراوادا ھەڵکەوتووە. لە چەشنی خۆیدا شتێکی ناوازەیە و ساڵانێکی زۆر ناوەندی حکوومەتی میرانی ئەردەڵان بە تایبەت خەسرەوخان بووە. لە چواربەشی سەرەکی پێکھاتووە:

کۆشک بە دەرگانەی کۆڵەکەداری ڕازاوەوە لە لای ڕۆژاوا

بینای ڕۆژھەلات بە کۆمەڵێک خوڵام گەردش و ھەیوانی کۆڵەکەداری زاڵ بە سەر پانایی عیمارەت

بەشی دەرەوەی بینا لەخۆگری حەمام، ژووری قاپی چییان و خزمەتکاران و ...

عیمارەتی وەکێڵ

ئەم عیمارەتە گەورەیە کەوتۆتە سەر شەقامی وەکێڵ(کشاوەرزی ئێستا) و لەخۆگری سێ حەوشە هه‌رکام بە بینای تایبەتەوە، حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە.

بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە .حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی له‌ سه‌ره‌.

 

ئاویەر (ئابیدەر)

ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسان‌کارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.

نظرات (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی